راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كاره‌بای عێراقیش كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
دوای وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقیش رایگه‌یاند كه به‌هۆكاری راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له هه‌رێمی كوردستان، 1400 مێگاوات كاره‌با له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌حمه‌د مو‌سا توركی جیاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه وه‌زاره‌ت ئاگاداركرایه‌وه له راگرتنی دابینكردنی غاز له كێڵگه‌ی (دانه) له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه. (مه‌به‌ستی كێڵگه‌ی كۆرمۆره كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت).
*ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 1400 مێگاوات له توانای به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌می كاره‌بای نیشتمانی، ئه‌گه‌ر راوه‌ستانی دابینكردنی غاز به‌رده‌وام بێت.
*ده‌ستمانكردووه به گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكاره هونه‌رییه پێویسته‌كان، له‌رێی سه‌رله‌نوی دابه‌شكردنه‌وه‌ی كاره‌با و وه‌به‌رهێنانی هه‌موو ئه‌و یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و كه‌مبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه.
*داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ده‌ستبگرن به به‌كارهێنانی وزه‌ی كاره‌باوه له‌م ماوه‌یه‌دا.
PM:06:16:16/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت