دەست بەسەر باری "چەک" لەسنووری نێوان عێراق و سوریادا گیرا


وێستگەنیوز-

لایەنە پەیوەندیدارەکانی سوریا دەستبەسەرداگرتنی بارێکی گەورەی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەسەر سنوورەکانی عێراق راگەیاند، کە بە شێوەیەکی قاچاخ بەرەو ناوخۆی سوریا رەوانە کرابوون.


سەرچاوە سورییەکان بۆ کەناڵی "ئەلعەرەبیە" ئاشکرایان کردووە، کە لایەنە ئەمنییەکان توانیویانە هەوڵێکی قاچاخچێتی چەک و موشەک لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا پووچەڵ بکەنەوە. بارەکە پێکهاتبوو لە 150 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کە بۆ بەرژەوەندی حزبوڵڵای لوبنان رەوانە کرابوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو چەکانە بە شارەزاییەکی زۆر لە ناو تانکەرەکانی نەوتدا شاردرابوونەوە و وا بڕیار بوو لە عێراقەوە بەرەو پاڵاوگەی بانیاس لە سوریا بگوازرێنەوە، بەڵام بەر لە گەیشتنیان بە ئامانجەکە دەستیان بەسەردا گیراوە.

لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا حزبوڵڵای لوبنانی وەک "میلیشیای تیرۆریستی" ناوبرد، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ رێگریکردن لە هەوڵە نایاساییەکانی ئەو گرووپە بۆ بەکارهێنانی خاکی سوریا بۆ گواستنەوەی چەک.


PM:02:49:16/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو