عه‌لی زه‌یدی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه، كۆمپانیا ئابوورییه‌كانی دێن
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له كۆشی سپی رایگه‌یاند كه:
*سه‌ردانه‌كه‌م بۆ واشنتۆن راگوزه‌ر نابێت.
*سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی.
*سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ واشنتۆن بۆ راگه‌یاندنی هاوبه‌شی ستراتیژییه.
*هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه، كۆمپانیا ئابوورییه‌كانی دێن.
*له‌دوای 30ی ئه‌یلوله‌وه پێویست به هیچ گرووپێك ناكات، و هێزه ئه‌منییه‌كانمان توانای پاراستنی خاكهكهمانیان هه‌یه.
*بڕیارم داوه كه چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.
*چه‌كێكی زۆر له هه‌ندێك گرووپه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه، ئێمه‌ش هاوكار ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستبه‌داری چه‌ك ده‌بن و رووده‌كه‌نه چالاكیی سیاسی.
*عێراق به پاڵپشتی ئه‌مریكا شه‌ڕی داعشی كرد و شه‌ڕه‌كه‌ش زۆر تێچووی هةبوو لةسةرمان. ئێمه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه نزیكه‌ی 400 ملیار دۆلار زیانمان پێگه‌یشت، منیش پلانم هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره، بۆیه ده‌مانه‌وێت پشكی دادپه‌روه‌رانه بۆ عێراق له ئۆپێك‌دا هه‌بێت.
*نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بكه‌م، ده‌مانه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئاینده بكه‌ین.
*کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە و جیاوازی لەگەڵ بەسڕە نییە.
PM:07:23:14/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت