ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پشتیوانی‌یان بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، عه‌لی فالح زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆشكی حكومه‌ت میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له نزار ئامیدی سه‌رۆك كۆمار، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فائق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.
*له میانی دیداره‌كه‌دا، ئاماده‌بووان له كورته‌یه‌كی ئاماده‌كارییه‌كان و ئامانجه‌كانی سه‌ردانی داهاتووی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌مریكا ئاگاداركرانه‌وه.
*هه‌روه‌ك باسیان له رێگاكانی سودوه‌رگرتن له ده‌رئه‌نجامه پێشبینیكراوه‌كانی سه‌ردانه‌كه كرد بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی.
*ئاماده‌بووان پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دووپاتكرده‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
*جه‌ختیشیان له‌سه‌ر پێویستی درێژه‌دان به هه‌ڵمه‌ته‌كه به گوێره‌ی یاسا دوور له هه‌رچه‌شنه لایه‌نگری و هه‌ڵبژاردنێكی سیاسی كرده‌وه.
*هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنی یاسا و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری داموده‌زگا ده‌ستورییه حكومییه‌كان كرده‌وه.
*هاوپه‌یمانییه‌كه به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، سه‌ره‌خۆشی له شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و گه‌لی برای قه‌ته‌ر كرد و له خودای مه‌زن داوای كرد بیخاته به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت داوایكرد زمانی وتووێژ و دانوستان و لێكتێگه‌یشتن زاڵبكرێت و شه‌ڕ و په‌ره‌سه‌ندن له پرسه ناوچه‌ییه‌كان ره‌تبكرێته‌وه و رێگه‌ی ئاشتیانه بۆ گه‌یشتن به ئاسایش و سه‌قامگیری و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه بگیرێته‌به‌ر و ئاماده‌یی عێراقی دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندێك بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و په‌ره‌پێدانی.
AM:12:06:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت