موقاوەمه‌ی ئیسلامیی عێراق دژایه‌تی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی بۆ ئه‌مریكا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
موقاوەمه‌ی ئیسلامی له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژایه‌تی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی بۆ ئه‌مریكا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه "به‌رده‌وامبوونی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق به داگیركاری داده‌نرێت"، ده‌شڵێت: "رزگاركردنی ئابووریی عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مریكا له پێشینه‌ی به‌رپرسیارێتییه نیشتمانییه‌كانی هه‌ر حكومه‌تێكی عێراقییه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا موقاوەمه‌ی ئیسلامی باسی به‌وه كردووه كه "نابێت هیوای به‌ده‌ستهێنانی قبوڵكردنی نێوده‌وڵه‌تی، بگۆڕێت بۆ سازشكردن یان خۆچه‌ماندنه‌وه بۆ وڵاتانی سه‌ركێش (ئیستكبار) و دواتر وه‌ك سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت وه‌سف بكرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "پێویسته هه‌ر په‌یماننامه یان ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه هه‌ر شاندێكی حكومه‌تی به‌نیازی به‌ستنی بێت، بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی په‌سه‌ندكردنی".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی گرووپه‌كانی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عێراق:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
(وَمَن ێتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الڤَّالِمِینَ)
له‌وكاته‌ی فرۆكه‌ی جه‌نگیی سه‌هیۆنیستی-ئه‌مریكی به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژیی دڕندانه و ڕشتنی خوێنی هه‌زاران ئیماندار و بێ‌تاوان له عێراق، ئێران، لوبنان، یه‌مه‌ن و فه‌له‌ستین، شاندێكی حكومه‌تیی عێراق به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ واشنتۆن بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكادا.
ئێمه له مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تیی خۆمان بۆ ئه‌م سه‌ردانه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كوڵانی دڵی ئیمانداران و ئازادیخوازانی جیهان له خه‌م و په‌ژاره‌دا به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌وه.
له هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه:
١- ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كاندا ده‌كه‌ین به‌پێی جۆری هه‌ڵوێسته‌كه؛ پاڵپشتیكردنمان بۆ حكومه‌ت له ڕاوه‌دوونانی گه‌نده‌ڵكاراندا، به مانای پێدانی ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌ها (سپی) نییه له سه‌رجه‌م سیاسته‌كانیدا، و پاساو نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه داهاتووی نه‌وه‌كان به بارمته ده‌گرن لای ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داگیركه‌ره‌وه، له كاتێكدا سه‌لمێنراوه كه ژماره‌یه‌ك له‌وانه هاوبه‌شیی ڕه‌سه‌نیان له‌گه‌ڵ دوژمنی سۆسیۆنیستیدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی كه‌رامه‌تی نیشتمانیدا یه‌كناگرێته‌وه و پێچوانه‌ی وه‌فادارییه بۆ قوربانییه‌كانی شه‌هیدان.
٢- دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وامبوونی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق به داگیركاری داده‌نرێت، و یه‌كێك له له‌پێشینه‌ترین كاره‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه به جۆره‌ها ڕێگا كار بۆ كۆتاییپێهێنانی بكات به‌پێی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
٣- دژایه‌تیی خۆمان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك ده‌رده‌بڕین كه دوژمنایه‌تی بۆ گه‌له به‌رگریكاره‌كه‌مان بشارێته‌وه یان كار بۆ زه‌وتكردنی بڕیاری سیاسی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری بكات، و له هه‌مان كاتدا هه‌ر جۆره قۆرخكاری یان هه‌ژموونێكی ئابوری به‌سه‌ر سه‌رچاوه و سامانه‌كانی عێراقدا ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، و هۆشداری ده‌ده‌ین له گۆڕینه‌وه‌ی داگیركاریی سه‌ربازی به داگیركارییه‌كی ئابوری كه مه‌ترسیدارتره، له دوای ئه‌و هه‌موو خوێن و قوربانییه‌ی گه‌له‌كه‌مان له پێناو ڕزگاركردنی خاك و پاراستنی بڕیاری نیشتمانیدا به‌خشیویه‌تی.
٤- ڕزگاركردنی ئابوریی عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مریكا -كه كۆنترۆڵی به‌سه‌ر سامان و پاره‌كانی عێراقدا سه‌پاندووه و جارێك به‌رته‌سكی ده‌كاته‌وه و جارێكی دیكه‌ش بڕێكی كه‌م و ناچیزه‌ی لێ ئازاد ده‌كات- له پێشینه‌ی به‌رپرسیارێتییه نیشتمانییه‌كانی هه‌ر حكومه‌تێكی عێراقییه.
٥- نابێت هیوای به‌ده‌ستهێنانی قبوڵكردنی نێوده‌وڵه‌تی، بگۆڕێت بۆ سازشكردن یان خۆچه‌ماندنه‌وه بۆ وڵاتانی سه‌ركێش (ئیستكبار) و دواتر وه‌ك سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت وه‌سف بكرێت.
٦- ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی سه‌هیۆنیستی خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه، جا له‌ژێر چه‌تری ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌براهام بێت یان له‌ژێر هه‌ر ناوێكی دیكه‌دا.
٧- نوێنه‌رایه‌تیكردنی عێراق له هه‌ر كۆبوونه‌وه یان كۆڕبه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیدا، ده‌بێت گه‌وره‌یی ئه‌م گه‌له، قوربانییه‌كانی، و قاره‌مانێتیی ڕۆڵه‌كانی له‌به‌رچاو بگرێت، به‌بێ هیچ لاوازی، ته‌سلیمبوون، یان قبوڵكردنی سه‌رشۆڕی، چونكه ئێمه ڕۆڵه‌كانی قوتابخانه‌ی «هیهات منا الژله»ین.
٨- پێویسته هه‌ر په‌یماننامه یان ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه هه‌ر شاندێكی حكومه‌تی به‌نیازی به‌ستنی بێت، بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی په‌سه‌ندكردنی، به‌دوور له فێڵی یاسایی له ڕێگه‌ی گۆڕینی ناوه‌كانه‌وه، وه‌ك به‌كارهێنانی ناونیشانی «یاداشتی لێكتێگه‌یشتن» یان «چوارچێوه‌ی هاوكاری»، به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له كه‌وتنه ژێر چاودێریی په‌رله‌مانه‌وه.
٩- هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌ر كۆمپانیایه‌كی قۆرخكار كه هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی سامانه‌كانی عێراق یان ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بدات، و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه بژارده‌ی به‌رگریكردن له نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، و گه‌له‌كه‌مان د‌رك به‌وه ده‌كات كه هێزی هه‌ڵوێستی نیشتمانی باڵاتره له هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی ناچاركردن، و سه‌روه‌ریی عێراق كاڵایه‌ك نییه بۆ دانوستان، و ئیراده‌ی ئازادیخوازان ناكڕدرێت و به بارمته ناگیرێت، و مافه‌كانی گه‌لیش ناپارێزرێن مه‌گه‌ر به هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ و ئیراده‌ی پۆڵایین.
موقاوەمه‌ی ئیسلامی له عێراق
PM:11:19:12/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت