زه‌یدی: 30ی ئه‌یلول سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی هاوبه‌شی گه‌وره ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا كه له چاپی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند كه:
* عێراق به ساتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه تێده‌په‌ڕێت له پرۆسه‌ی چاكسازی نیشتمانیدا، ساتێك كه كۆمه‌ڵگا به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كات.
* كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه له حكومه‌تدا بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكه كه هه‌موو عێراقییه‌كان شانازی پێوه بكه‌ن.
*سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تێك ده‌كه‌م كه پابه‌نده به ده‌سته‌به‌ركردنی قۆرخكاری ڕه‌وای ده‌وڵه‌ت به به‌كارهێنانی هێز و له ماوه‌ی كه‌متر له 60 رۆژدا حكومه‌ته‌كه‌م پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له چه‌كداماڵینی گروپه چه‌كداره‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
*كارم كردووه بۆ به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری یاسا و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هاووڵاتیان.
*به‌ڵێنم به گه‌ل داوه كه 30ی ئه‌یلول كه واده‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه له عێراق، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی هاوبەشی ئامانجدار بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
* بەرەو واشنتۆن بەڕێدەکەوم،، به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه خوازیاری قووڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی راستی ده‌كه‌م، و ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌مان له قۆناغی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانه‌وه بگوازمه‌وه بۆ قۆناغی بنیاتنانی ده‌رفه‌ت.
*له میانی دیدارهكهمدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، رێگای پراكتیكی ده‌خه‌مه‌ڕوو بۆ گه‌یشتن به دیدگای هاوبه‌شی و ده‌رفه‌ته هاوبه‌شه‌كانمان.
*سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به ئه‌نجامه‌كان، گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان ده‌بێت.
*خوازیارین كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و ده‌رفه‌تانه له‌به‌رچاو بگرن كه له‌به‌رده‌ستدان له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی عێراق، كه‌رتی وزه، پیشه‌سازی، ته‌كنه‌لۆژیا، و ئابووری دیجیتاڵی.
*عێراق رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت له جێبه‌جێكردنی چاكسازییه پێویسته‌كان، ئه‌زموونم له كه‌رتی بازرگانیدا فێری كردم كه متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌قامگیری، دیدێكی روون، و ژینگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی وه‌به‌رهێنان هه‌موویان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته‌كان بگۆڕین بۆ پێشكه‌وتنی به‌رجه‌سته‌ی ئابووری.
*سه‌قامگیری هه‌رێمی بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌م زۆر گرنگه. عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته ناوه‌ندێكی پێشه‌نگی ئابووری له ناوچه‌كه‌دا.
*عێراق خاوه‌نی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتی سه‌لمێنراوی جیهانه، سامانی سروشتی زۆر و هێزێكی كارامه‌ی لێهاتوو و بازاڕێكی گه‌وره‌ی ناوخۆیی هه‌یه.
*ئه‌مریكا هاوبه‌شێكی حه‌تمییه له چه‌سپاندنی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی و فراوانكردنی بازنه‌ی متمانه و هاوكاری نێوان عێراق و دراوسێكانی.
*ململانێ و شه‌ڕه‌كان ده‌بنه‌هۆی زیادبوونی نه‌هامه‌تییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدان، كه بناغه‌كانی خۆشگوزه‌رانین.
*عێراق ده‌توانێت هاوبه‌ش بێت له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، باس له رێگاكانی په‌ره‌پێدانی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی و فراوانكردنی هاوكاری زانستی و ته‌كنه‌لۆژی و به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م.
*عێراقییه‌كان به‌ده‌ست شه‌ڕ و دیكتاتۆریه‌ت و تیرۆره‌وه ناڵاندوویانه، ئه‌مڕۆش د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه كاتی ئه‌وه هاتووه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ جیهان و هاوبه‌شه ستراتیژییه‌كانیان بنووسنه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای تێكه‌ڵبوون به سیسته‌می ئابووری و دارایی جیهانی.
*په‌یامی متمانه ده‌هێنم بۆ ئه‌مریكا كه عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری له دوورییه‌كی یه‌كسان له ریزبه‌ندی و ململانێ ناوچه‌ییه‌كان وه‌ستاوه و له‌بری ئه‌وه رێگای گه‌شه‌سه‌ندن هه‌ڵده‌بژێرێت، ده‌ست بۆ دۆسته‌كانی درێژ ده‌كات.
*گەلانی گەورە بە ڕێکەوت دروست نابن، بەڵکو لە ڕێگەی ئیرادەیەکی هۆشیارەوە بنیات دەنرێن و ئەو ساتەوەختە مێژووییە گونجاوە دەقۆزێتەوە، کاتێک هیوا لەگەڵ ژیریدا تێکەڵ دەکرێت، لەگەڵ سەرکردایەتییەک کە پرد بۆ داهاتوو هەڵدەبژێرێت، چاوەڕێی بەدیهێنانی ئەم داهاتووەم لەگەڵ هاوڕێ ئەمریکییەکانمان.
PM:05:29:12/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت