عەلی ساحب بۆ وێستگەنیوز: دەست بەسەر پارە و ئاڵتونی وەزیرێكدا گیراوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا
وێستگهنیوز – محەمەد فاتيح
سەرۆکی ناوەندی هەرێمی بۆ توێژینەوە لە عێراق ئاشكرای كردووە بڕێك ئاڵتون و پارەى وەزیرێكی پێشووی عێراقی لە بەغدا دەستی بەسەردا گیراوە.
عەلی ساحب، سەرۆكی ناوەندی هەرێمی بۆ توێژینەوە لە عێراق بە وێستگەنیوزی وت، "دەست بەسەر 7 ملیۆن دۆلار و 13 كیلۆ ئاڵتوندا گیراوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا كە لەناو ئۆتۆمبێلكی وەزیرێكی پێشووی عێراقیدا دانرابوو بۆ دزەپێكردنی".
عەلی ساحب ئامادە نەبوو ناوی وەزیرەكە ئاشكرا بكات، بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، كە ئەو وەزیرە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری پێشووی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی-یە كە یەكێكە لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
AM:10:45:12/07/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت