سروه عه‌بدولواحید ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ده‌ستهێنا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی بریكاره‌كه‌ی
وێستگه‌نیوز –
سروه عه‌بدولواحید وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ده‌ستهێنا بۆ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی جاسم ئه‌لفه‌لاحی بریكاری له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆكاری تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2026 میدیاكانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به ئاگادار وه‌سفیان كرده‌وه، بڵاویانكرده‌وه كه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داواكارییه‌كی سروه عه‌بدولواحید وه‌زیری ژینگه‌ی په‌سه‌ندكردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی جاسم ئه‌لفه‌لاحی بریكاری له پۆسته‌كه‌ی كه ماوه‌ی 12 ساڵه له‌و پۆسته‌دایه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "سروه عه‌بدولواحید ره‌زامه‌ندی عه‌لی ئه‌لزه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرتووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی جاسم ئه‌لفه‌لاحی بریكاری وه‌زیری ژینگه، له پۆسته‌كه‌ی".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌لفه‌لاحی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ وه‌ك بریكاری وه‌زیری ژینگه كاری كردووه پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ركردنی ده‌ربچێت".
PM:06:50:09/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت