شرۆڤەكارێكی سیاسی بۆ وێستگەنیوز: بەمنزیكانە چەند كەسایەتیەكی خاوەن پێگەی باڵا دەستگیر دەكرێن
وێستگهنیوز – محەمەد فاتيح
شرۆڤەكارێكی سیاسی ئاشكرای كردووە لیستی ئەو كەسانەی لەسەر گەندەڵی لە عێراق دەستگیر دەكرێن فراونتر كراوە و چەند خاوەن پێگەیەكی باڵای لەخۆگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تەمووزی 2026، ئەحمەد ئەلخزر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی بە وێستگەنیوزی وت، "بەپێی زانیارییەكانی بازنەی لێكۆڵینەوە بەرفراوانتر بووە و چەندین ناوی نوێی لەخۆگرتووە كە لە دۆسیەی گەندڵی تێوەگلاون و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەچێت".
وتیشی، "لیستەكە ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی حكومی باڵا و وەزیر و كەسایەتی سیاسی باڵا كە رەنگە سەرۆكی فراكسیۆنە سیاسییەكانیشی لەخۆگرتبێت".
AM:11:54:09/07/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت