سبەی لە نەجەف عەلی زەیدی پێشوازی لەتەرمی خامنەیی دەکات


وێستگەنیوز-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی رێبەری پێشووی ئێران دەکات و بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی بەشدار بێت لە رێوڕەسمی پێشوازیکردنەکەدا.


ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمووزی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئێوارەی سبەی سێشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران دەکات، ئاماژە بەوەش کراوە کە رێوڕەسمی پێشوازیکردنەکە بە شێوەیەکی فەرمی و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵا بەڕێوە دەچێت.

ئەم جموجووڵە لە کاتێکدایە کە باس لە بوونی هەندێک کۆتوبەندی ئەمنی و سیاسی دەکرێت کە حکومەتی عێراق بۆ رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە لە ناوخۆی وڵاتدا دایناوە، بەپێی راپۆرتەکان یەکێک لە پرسە گەرمەکان بابەتی بەشداریپێکردنی سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە، لەوانەش ئیسماعیل قائانی، کە دەنگۆی رەتکردنەوەی بەشدارییان هەبوو، هەرچەندە سەرکردەیەکی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو زانیارییانەی رەت کردووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکە لە تاران بە بەشدارییەکی جەماوەریی بەرفراوان دەستی پێ کرد، کە ژمارەی بەشداربووانی بە 15 بۆ 20 ملیۆن کەس خەمڵێنراوە و رێکارە ئەمنییەکان لەو شارە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

چاوەڕوان دەکرێت دوای گەیشتنی تەرمەکە بۆ نەجەف، رێوڕەسمی بەخاکسپاردن لەو شارە بەڕێوە بچێت، لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری دۆخە ئەمنی و سیاسییەکە دەکەن بۆ رێکخستنی کارەکان.


PM:03:04:06/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو