ره‌حیم عبودی: هیچ هێزێك ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه له‌و ناوانه‌ی كه له لیستی گه‌نده‌ڵكاراندان
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
سه‌ركرده‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه ئێستا وه‌ك شرۆڤه‌كارێكی سیاسی قسه ده‌كات ئاشكرای كردووه له رێگه‌ی مۆبایلی ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه نهێنییه‌كان ئاشكرا بوون.
ره‌حیم عبودی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه داوای كرد وه‌ك شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێناسه‌ی بكه‌ین به وێستگه‌نیوزی وت: "نه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و نه هیچ هێزێكی دیكه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه له‌و ناوانه‌ی كه له لیستی گه‌نده‌ڵكاراندان و ده‌ستگیر ده‌كرێن".
وتیشی: "ئه‌و به‌رپرس و كه‌سایه‌تیانه‌ی ده‌ستگیر كراون ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایله‌كانیاندا گیراوه كه داتایه‌كی زۆری له‌خۆگرتووه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له رێگه‌ی داتای نێو مۆبایلی ده‌ستگیركراوه‌كان چه‌ندین به‌رپرس و كه‌سایه‌تی دیكه‌یان ئاشكرا كردووه كه تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پرۆژانه‌ی گه‌نده‌ڵییان تێادا كراوه".
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه زیاتر له 100 ملیار دیناری عێراقی و 40 ملیۆن دۆلار و ژماره‌یه‌كی زۆر قاڵبی زێڕ و خانوو و زه‌وی و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و چه‌كن.
ئه‌م پێشهاتانه له كاتێكدا دێن كه له رۆژانی رابردوودا له به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی دژ به گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكرد و چه‌ند به‌رپرسێك ده‌ستگیركران و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی تر هه‌ڵگیرا.
PM:06:57:01/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت