زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی دانپێدانانه‌كانی جومه‌یلی له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی عێراق ئاشكرا كرا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌سی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه به‌پێی دانپێدانانه‌كانی عه‌دنان جومه‌یلی بریكاری وه‌زیری نه‌وت، سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق تێوه‌گلاون.
ئه‌و سه‌رچاوانه كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه و فه‌رمانی دادوه‌ری به‌رده‌وامه.
باسیشیان له‌وه كردووه كه "له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق به‌دواداچوون بۆ زیاتر له دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستگیركردنی عه‌لی مه‌عارج بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق".
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌ركه‌وتووه كه پڕۆژه‌كان به چه‌ندین هێنده‌ی تێچووی خۆیان دراون به ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌كراون.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه كه "دانپێدانانه‌كانی ئه‌لجومه‌یلی ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له عێراق راسته‌وخۆ به‌رتیلیان وه‌رگرتووه"، و لایه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه دانپێدانانه‌كانی ده‌خه‌نه به‌رده‌م تۆمه‌تبار و لێدوانه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ری عێراق به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی".
له ماوه‌كانی دواییدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر 11 ده‌به‌ی پڕ له پاره‌ی كاشدا گرت كه له‌ناو ماڵی عه‌دنان جومه‌یلی، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له گه‌ڕه‌كی ئه‌لقوزا له تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین شاردرابوونه‌وه.
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه زیاتر له 100 ملیار دیناری عێراقی و 40 ملیۆن دۆلار و ژماره‌یه‌كی زۆر قاڵبی زێڕ و خانوو و زه‌وی و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و چه‌كن.
ئه‌م پێشهاتانه له كاتێكدا دێن كه له رۆژانی رابردوودا له به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی دژ به گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكرد و چه‌ند به‌رپرسێك ده‌ستگیركران و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند بەرپرسێكی تر هه‌ڵگیرا.
PM:05:22:01/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت