شارەزایەکی ئابووری بۆ وێستگەنیوز: لە هەڵمەتی دژ بە گەندەڵی لە عێراق نزیكەی 2 ملیار دۆلار دەستی بەسەردا گیراوە


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتيح

مامۆستایەكی زانكۆ كە وانەی بە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتووەتەوە و شارەزایی ئابووریشە ئاشكرای كردووە، لە هەڵمەتی دژ بە گەندەڵی تائێستا نزیکەی 2 ملیار دۆلار دەستی بەسەردا گیراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2026، دكتۆر عەبدولڕەحمان مەشهەدانی، مامۆستای زانكۆ و شارەزا لە بواری ئابووری عێراق بە وێستگەنیوزی وت، "عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە تاوەكو ئێستا لە نێوان 700 بۆ 800 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە".

وتیشی، "لە هەڵمەتی دژی گەندەڵی 20 كەسایەتی دەستگیركراون و دەستگیراوە بەسەر نزیكەی لە نێوان یەك ملیار دۆلار بۆ دوو ملیار دۆلار كە دەگەڕێتەوە بۆ دەستگیركراوەكان و ئەمەش سەرچاوەیەكی گرنگە و ڕەنگە فشاری ئابووری لەسەر عێراق كەمبكاتەوە".

باسی لەوەشكرد، "لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و فەرمانی دەستگیركردن بۆ نزیكەی 20 كەسایەتی دیکە دەرچووە كە پەرلەمانتاریشیان لە نێواندایە و رەنگە یەك ملیاری تریش دەستی بەسەردا بگیرێت و بخرێتەوە سەر بودجەی گشتی دەوڵەتی عێراق".


PM:01:43:30/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو