چوارچێوەی هەماهەنگی: پشتگیریی هەوڵەکانی بنەبڕکردنی گەندەڵی لە عێراق دەکەین
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسینگەی عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت، لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی کرد کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کاروانی پرسەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆچکردووی ئێران لە عێراق بکەن.
چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامدرا بۆ دەستگیرکردنیان دەربڕی و رایگەیاند، "پشتگیریی هەوڵەکانی بنەبڕکردنی گەندەڵی لە عێراق دەکەین".
چوارچێوەکە جەختی لە هەوڵە بەردەوامەکان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە داموزەگاکانی دەوڵەت.
PM:10:49:29/06/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت