لە ماڵی بەرپرسێکی عێراق دەست بەسەر بڕی 11 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و 4 ملیار دیناری عێراقیدا گیرا
وێستگەنیوز-
دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تۆمەتبار مەعرەج، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، بڕە پارەیەکی خەیاڵی دۆزراوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان توانراوە دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و 4 ملیار دیناری عێراقیدا بگیرێت کە لای ئەو بەرپرسە باڵایە هەبووە.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشداوە، دەست بەسەر چەندین خانووبەرە و موڵکی تۆمەتبارەکەدا گیراوە، هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ بریکارەکەی وەزارەتی نەوت، کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکاندایە، هێشتا بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی تەواوی وردەکارییەکان و گێڕانەوەی ئەو سامانە گشتییانەی کە بە نایاسایی دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، هێزێکی هاوبەشی دژەتیرۆر، سوپای عێراق و دەستەی دەستپاکیی و هێزە ئەمنیەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لەنێو ناوچەی سەوز، چەند ناوچەیەکی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەبرد و ژمارەیەک بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران.
PM:10:25:29/06/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت