ئامارێكی نوێی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون، راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ژماره‌یه‌كی نوێی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا كرد كه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌ستگیركراون.
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌نیوزی عێراقی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه كه "ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان گه‌یشتووه‌ته 67 كه‌س كه له‌نێویاندا سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت هه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه "ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی داواكراو توانیویانه هه‌ڵبێن، به‌ڵام له‌ناو وڵاته‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه".
كاتێكی زووی رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی نه‌وت، 47 به‌رپرس و كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌ستگیركران كه بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت و 12 په‌رله‌مانتاریان له‌نێودایه.
میدیای فه‌رمیی عێراق ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كه‌دا ده‌ستگیركراون و 12 له‌و كه‌سانه په‌رله‌مانتارن كه شیعه و سوننه‌یان تێدایه.
AM:10:30:29/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت