چەند بەرپرسێکی عێراق دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هێزی دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان تەواوی دەروازەکانی هاتووچۆیان لە ناوچەی سەوزی بەغدا داخست.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم جووڵە سەربازییە جگە لە بەغدا چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقی وەکو موسڵ و ئەنبار گرتووەتەوە.
ئەوەش ئاشکراکراوە، کە چەندین بەرپرس و پەرلەمانتار لەسەر ئاستی باڵا بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە فەرمی ناو و کەسایەتیی ئەو سیاسیی و بەرپرسانەی ئاشکرا نەکردووە. کە دەستگیرکراون.
AM:08:56:28/06/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت