سبەی عەباس عەراقچی لە بەغدا دەبێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات".


ئاماژە بەوەکراوە، "ئامانجی ئەم سەردانە ئەنجامدانی زنجیرەیەک گفتوگۆیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە".

هاوکات بەپێی میدیاکانی عێراق، بەرنامەی کارەکانی عەراقچی بریتییە لە تاوتوێکردنی دۆسیەکانی وزە، گواستنەوە و پەرەپێدانی هەماهەنگی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.


PM:10:55:27/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت