"ده‌ست به‌سه‌ر 67 ملیار دینار و یه‌ك ملیۆن دۆلاری تری عه‌دنان جومه‌یلی-دا گیرا"
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند كه كه له‌چوارچێوه‌ی دانپێدانانی عه‌دنان جومه‌یلی، یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری نه‌وتی عیراق، توانراوه ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌سه‌ر 67 ملیار دینار و یه‌ك ملیۆن دۆلاری تردا بگرن.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌شێك له‌م پارانه له ماڵی چه‌ند كه‌سێكدا شاردراونه‌ته‌وه، به‌شێكی تری پاره‌كه له‌ژێر زه‌ویدا و به‌قوڵایی چوار مه‌تر شاردرابووه‌وه".
ئاشكراشیكردووه كه كۆی بڕی ئه‌و پارانه‌ی له‌دۆسێی جومه‌یلی- دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، گه‌یشتووه‌ته 98 ملیار دینار و 11 ملیۆن دینار.
ئه‌نجومه‌نه‌كه راشیگه‌یاندووه كه به‌هۆی دانپێدانانی جومه‌یلی و تێوه‌گلانیان له دۆسێكه، پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌دین و به‌ڕێوه‌به‌ری
PM:04:23:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت