دەستەی دەستپاكی عێراق لەڕێگەی وێستگەنیوزەوە هەنگاوی نوێ بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران ئاشكرا دەكات
وێستگهنیوز- محەمەد فاتیح
دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران و بەرپرسی دیكەی عێراقیش لە لیستەكەدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026، عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی دەستپاكی عێراق بۆ وێستگەنیوز ئاشكرای كرد، "دەسەڵاتی یاسادانان واتا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسا بەركارەكان هەموار دەكاتەوە تاوەكو پاڵپشتیمان بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەستگیركردنی گەندەڵكاران".
ئاماژەی بەوەکرد، "بە پاڵپشتی دەسەڵاتەكانی جێبەجێكار و دادوەری و یاسادانان هەڵمەتی دژی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و چەندین بەرپرسی گەندەڵكاری دیكەی تریش ماون كە دەستگیر بكرێن".
لە دیارترین ئەو كەسانەی دەستگیركراون عەدنان جومەیلی-يه، كه بریکاری وەزارەتی نەوت بوو و دەستگیرا بەسەر 16 ملیار دینار و 40 موڵک و بڕێکی زۆر زێڕ لە سەروەت و سامانەكەی، هەروەها مناف عەبدولمەنعەم، بەڕێوەبەری هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق لە دزینی زیاتر لە 115 ملیار دیناری عێراقی تێوەگلاوە.
AM:10:56:23/06/2026
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت