حەیدەر عەبودی: رێککەوتن لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا پرۆسەی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان خێراتر دەکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "عێراق پەنا بۆ قەرزی دەرەکی نابات".
لەبارەی بودجەوە حەیدەر عەبودی وتی، "عێراق لە یاسای بودجەی گشتی 2027دا پرسی وزە و کارەبا پرسی سەرەکی دەبێت".
وتیشی، "سەرۆک وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو مانگەکان".
جەختی لەوەشکردەوە، "رێککەوتن لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا پرۆسەی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان خێراتر دەکات".
وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لە سەردانەکەی عەلی زەیدی کرد بۆ ئەمریکا و ئاماژەی بەوەدا، "سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی تەموز دەچێتە ئەمریکا".
راشیگەیاند، "پێش سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا کابینەی وەزاری تەواو دەکرێت".
PM:01:31:21/06/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت