به‌رپرسێكی ئێرانی: كاروانى پرسه‌ی خامنه‌یی دەبرێتە عێراق
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2026، عه‌لی ره‌زا زاكانی، سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران ڕایگه‌یاند له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی، ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری پێشووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ده‌برێته عێراق.
زاكانی له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وتی: "مه‌راسیمی ماڵئاوایی خامنه‌یی ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رله‌وه‌ی كاروانی پرسه‌كه‌ی له 6ی ته‌مموزدا بە تاران‌دا تێپەڕێت، پاشان له 7ی تهمموز له شاری قوم و رۆژی 8ی ته‌مموزیش ده‌برێته عێراق و كاروانی پرسه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وتیشی: "دواتر ته‌رمی شه‌هید سه‌ید خامنه‌یی ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاری مه‌شهه‌د له باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات تا رێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌ی له ڕۆژی 9ی ته‌مموزدا به‌ڕێوه‌بچێت و له نزیك مه‌زاری ئیمام عه‌لی كوڕی مو‌سا ره‌زا به‌خاك ده‌سپێردرێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، دوای كۆتاییهاتنی رێوڕه‌سمه‌كانی ماته‌مینی رۆژانی سه‌ره‌تای موحه‌ڕه‌م جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاندبوو كه خامنه‌یی له مه‌شهه‌د به‌خاك ده‌سپێردرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ رێوڕه‌سمێكی پرسه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكه‌ن.
PM:06:44:17/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت