عه‌ممار حه‌كیم: رێكخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌روازه‌یه‌كی سروشتییه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه
وێستگەنیوز-
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانییه‌كان لەمیانەی کردنەوەی لقێکی دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق لە بەغدا لە وتارێکدا رایگەیاند، "هاوپه‌یمانی به‌رفراوانی سیاسی له‌نێوان پێكهاته‌كانی شیعه و سوننه و كورد له‌ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتنی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌كرێت چاره‌سه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو بێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "سه‌رباری بوونی لێكنزیكییه‌كی به‌رچاو له‌نێوان لایه‌نه‌كان، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌م روانگه‌یه پێویستی به كاتی زیاتر هه‌یه".
عەممار حەکیم وتی، "كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت حه‌قیقه‌تێكی ده‌ستووری و یاساییه‌و راسپارده‌ی چه‌سپاوی مه‌رجه‌عیه‌ته".
وتیشی، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رپشك كردووه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وزارییانه‌ی كه پڕنه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی حكومه‌ت به‌ر له هه‌ر گه‌شتێكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
عەممار حەکیم باسی لە پێشمەرگە کرد و ئاماژەی بەوەدا، "پێشمه‌رگه وه‌كو حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه، رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی حه‌شدی شه‌عبی ده‌روازه‌یه‌كی سروشتییه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و به‌ستنه‌وه‌ی به مه‌رجه‌عیه‌تی روونی سه‌ربازییه‌وه نه‌ك به كه‌سه‌كانه‌وه".
PM:05:18:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت