پەرلەمانتارێكی عێراق لە رێگەی وێستگەوە هۆكارەكانی داگیركردنی موسڵ ئاشكرا دەكات
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارێكی نوێی ئاشكرا كرد بۆ كەوتنی موسڵ و داگیركردنی لەلایەن داعشەوە.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادكردنەوەی كۆمەڵكوژییەكەی سبایكەر لە موسڵ، تاڵب ساری، ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی وت، "ئەو هێزە زەبەلاحەی لە موسڵ جێگیركرابوون، توانای ئەوەیان هەبوو چەندین ساڵ بچنە چەنگەوە بەبێ ئەوەی شكست بهێنن".
وتیشی، "هۆكاری داڕمانی هێزەكانی عێراق لە موسڵ لە دەستدانی بنكەی جەماوەری بوو كە هاوڵاتیان واهەستیان دەكرد ئەم هێزانە بۆ خزمەتكردنی ئەوان نەهاتوون و لە ئەنجامدا خودی هاوڵاتیانی موسڵ بە پێدانی زانیاری بوون بە لایەنێك بۆ داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە".
باسی لەوەشكرد، "هۆكارەكانی تر خۆی لە گەندەڵیدا دەبینێتەوە كە گەیشتووەتە هەموو جومگە سەربازییەكان و ئەوانیش بەهەمان شێوەی هاوڵاتیان بەشێكی تر بوون لە كەوتنی موسڵ لە رێگەی پێدانی زانیارییەوە".
لە 12ی حوزەیرانی ساڵی 2014 دوای ئەوەی داعش شاری موسڵ-ی داگیر كرد نزیكەی 2000 قوتابی كۆلێژی هێزە ئاسمانییەكانی شاری تكریت-یان كۆمەڵكوژ كرد كە دواتر بە كۆمەڵكوژی سبایكەر ناسێنرا.
PM:07:05:11/06/2026
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت