4 سه‌رۆكایه‌تییه‌كه جه‌خت له ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه "كۆمار، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، په‌رله‌مان و دادوه‌ری" جه‌خت له ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆشكی به‌غدا میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی كرد و هه‌ریه‌ك له عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فایق زه‌یدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌شداربوون و گفتوگۆكان روناكیان خسته سه‌ر بارودۆخی گشتی وڵات، له‌وانه‌ش پێشهاته سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان و هه‌روه‌ها پێشهاته ناوچه‌ییه‌كان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر په‌له‌كردنی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت به‌زووترین كات كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ باشتركردنی كارایی ئه‌دای حكومه‌ت و به‌هێزكردنی توانای دامه‌زراوه جێبه‌جێكاره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی.
هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبون له پاڵپشتیكردن و پته‌وكردنی هه‌وڵ و كاره‌كانی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانی كرایه‌وه . جگه له‌وه‌ش جه‌ختیانكرده‌وه له هه‌نگاوی پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان و باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان و زیاتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له هه‌مو پارێزگاكان.
كۆبوونه‌وه‌كه گرنگی ده‌ركردن و به‌هێزكردنی یاسای پێویستی دووپاتكرده‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌دای حكومه‌ت و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێشخستنی گه‌شه‌پێدان و چاكسازی، به‌مه‌ش خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كان پره‌نسیپی هێشتنه‌وه‌ی چه‌كیان له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت وه‌ك به‌ردی بناغه‌ی سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت دووپاتكرده‌وه، ستایشی هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌كانیان كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌و قه‌واره و هێزانه نراوه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پچڕاندووه، به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و مه‌رجه‌كانی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت.
هاوكات جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه بڕیاره ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان ده‌بێت ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانیدا بێت، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پاراستنی یه‌كڕیزی و سه‌روه‌ری وڵات و پاراستنی بڕیاردانی سه‌ربه‌خۆی نیشتمانی. جگه له‌وه‌ش جه‌ختیانكرده‌وه له ڕۆڵی چاره‌نووسساز و گرنگی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له جێبه‌جێكردنی یاسا و لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش پارێزگاری له ده‌ستوور و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و پاراستنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
له باره‌ی ئابووری و دارایی، به‌شداربووانی كۆبونه‌وه جه‌ختیانكرده‌وه له گرنگی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری دارایی و پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانی و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت. ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان، پیشه‌سازی، كشتوكاڵی و گه‌شتیاری و هاندانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و پشتگیریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕۆڵی خۆی له گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا بگێڕێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌وڵ و ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت كرده‌وه كه ئامانجیان جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی چاكسازی ئابووری و گه‌یشتن به گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.
سه‌باره‌ت به كاروباری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌ڵوێستی عێراقیان دووپات كرده‌وه و داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی كاره دوژمنكارییه‌كانیان كرد ، هه‌روه‌ها كۆتاییهێنان به هه‌موو جۆره گرژی و ئاڵۆزیی ناوچه‌كه و داوایانكرد په‌ناببرێته به‌ر دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه‌كان. جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وامی ململانێكان هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری جیهانی و ئاسایشی وزه و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نێت.
ئاماده‌بوان پشتیوانی عێراقیان بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كان دووپاتكرده‌وه كه ئامانجیان چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاشتییه و به‌كارهێنانی خاكی عێراقیشیان ڕه‌تكرده‌وه بۆ هێرش دژی هه‌ر وڵاتێك كه زیان به ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بكات و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزێت.
PM:10:56:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت