ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی: خاك و ئاسمانی عێرق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كارنه‌هێنرێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق جه‌ختی له سه‌روه‌ری نیشتمانی و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه، ره‌تیشیكرده‌وه خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ عه‌لی فالح الزیدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد بۆ تاووتۆیكردنی ئاڵنگارییه هه‌رێمییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ورد و درێژ له‌باره‌ی گرنگترین ئاڵنگاری و په‌ره‌سه‌ندنه هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی له‌سه‌ر عێراق كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات پلانه خۆپارێزگارییهكان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوخۆیی خرانه‌ڕوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له پرسی سه‌روه‌ری نیشتمانی و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌شێوێنن و جهختكرایهسهر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خاك و ئاسمانه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ".
راشیگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئاماژه‌ی به گرنگی كاركردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت، چه‌ند بڕیار و ڕاسپاردهیهكیشی ده‌ركرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی هه‌رێمیدا.
PM:08:23:08/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت