“ئه‌مریكا رازی نییه كه‌سانێك له حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی پۆست وه‌ربگرن”
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه ئاشكرای كردووه كه ئه‌مریكا رازی نییه له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و ناوانه‌ی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی كاندید كراون.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم به وێستگه‌نیوزی وت كه "ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه له به‌شداریكردنی هه‌ندێك له‌و ناوانه‌ی كاندیدكراون بۆ وه‌رگرتنی پۆست له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی".
وتیشی: "ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی كاندیده‌كانیان له پێشوودا ره‌تكراوه‌ته‌وه، پێویسته كه‌سانی تر له‌جێگه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن تاوه‌كو په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر بده‌ن و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی به ته‌واوه‌تی پێكبهێنرێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی حیكمه راشیگه‌یاند كه "تائێستا چوار گرووپی چه‌كداری ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی به پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوو گرووپی چه‌كداری ره‌تیان كردووه‌ته‌وه چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن".
PM:05:43:08/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت