مالیكی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌میانی پێشوازیكردنی له هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ئاشكرا كرد و وتی: "پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاسا و سنوورداركردنی چه‌ك ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2026 نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له میانی پێشوازیكردنی له جوشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چه‌سپاندنی یاسا و سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا دووپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، مالیكی له‌گه‌ڵ جوشوا هاریس باسیان له ڕێگاكانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه و تاووتوێی پێشهاته سیاسییه‌كان و گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانیان كرد سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی تا ئێستا ته‌واو نه‌كراون".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختی له "گرنگی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له وڵات و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاسا و سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا كرده‌وه، به‌مه‌ش شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت ده‌چه‌سپێت و ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی عێراق ده‌پارێزێت".
مالیكی جه‌ختیشی له "گرنگی پابه‌ندبوون به بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بكات، ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاره نیشتمانییه‌كه‌ی بگرێت، هاوكات به‌شداربێت له په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان له بواره‌كانی ئابووری، په‌روه‌رده‌یی، ڕۆشنبیری و ئه‌منیدا به پێی ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه دیاریی كردووه".
PM:04:43:07/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت