به‌نگین رێكانی له به‌غدا پۆستێكی نوێی پێدرا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2026 به‌بڕیاری عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌نگین عه‌بدوڵا رێكانی وه‌زیری پێشووی ئاوه‌داكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ده‌ستنیشان كرا.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه فه‌رمانی دیوانی ژماره 26269 بۆ پێدانی پۆستێكی نوێ به به‌نگین رێكانی وه‌زیری پێشووی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ركراوه.
وەک لە فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووە، به‌نگین عه‌بدوڵا رێكانی كه له كابینه‌ی پێشوودا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بووه، وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی ده‌ستنیشانكراوه و فه‌رمانه‌كه‌ش له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
PM:07:44:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت