وەزارەتی دادی عێراق ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی راگەیاند
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، "لە مانگی ئایاری 2026دا، 593 زیندانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ئازاد کراون".
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "لە کۆی گشتی ئازادکراوەکان 394 کەسیان بەپێی بڕیاری جیاوازی دادگاکان ئازاد کراون، هەروەها 199 کەسەکەی دیکە بەر یاسای لێبووردنی گشتی کەوتوون".
هەروەها وەزارەتی داد جەختی کردەوە، فەرمانگەکەمان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ ئازادکردنی زیندانیان، دوای تەواوکردنی هەموو پێداویستییە یاساییەکان، ئەمەش وەک پابەندییەک بە ئەرکە پیشەیی و مرۆییەکانیان بە بەرزترین ئاستی وردی و بەرپرسیارێتی.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر عەلی عەبادی، سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ بە وێستگەنیوزی راگەیاندبوو، "سەرەڕای ئەوەی بەرەوپێشچوونێكی باشی بەخۆوە بینیوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی زۆر زیندانی زیاتر لە قەبارەی خۆی لە زیندانەكانی عێراقدان".
وتيشى، "جاران رێژەی زیادبوونی زیندانییەكان لە 300% بوو، بەڵام ئێستا لە 150%یە راستە رێژەکە بەراورد بە جاران کەمترە، بەڵام ئێستاش بە ئاستێكی بەرز دادەنرێت".
باسی لەوەشكردبوو، "بۆ نموونە ناوەندی تەندروستی لە گرتووخانەی بەسرە كە بۆ 4 هەزار زیندانی تەرخانكراوە، بەڵام ژمارەیان زۆر لەوە زیاترە، ئەمەش فشارێكی گەورە لەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی دروستدەكات".
PM:03:40:03/06/2026
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت