نزار ئامێدی: هێز و شكۆی ده‌وڵه‌ت له دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاسایییهكانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه پێشوازی له ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌كه‌ی به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌كات، ده‌شڵێت: "هێز و شكۆی ده‌وڵه‌ت له دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاسایییهكانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نووسینگه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند:
*پێشوازی له‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین كه له كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هاتوون بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
*پێشوازی و پاڵپشتی له ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌كه‌ین، كه بریتییه له پچڕاندنی په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌كه به پێكهاته‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای مانه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ بڕگه‌كانی ده‌ستوور و یاسادا ده‌گونجێت و ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا به‌هێز ده‌كات.
*دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هێز و شكۆی ده‌وڵه‌ت له دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاسایییهكانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
*هه‌ر هه‌نگاوێك كه به‌شدار بێت له پاڵپشتیكردنی ئه‌م رێكاره، نوێنه‌رایه‌تی چه‌سپاندنی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات، و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی متمانه‌ی هاووڵاتیان به دامه‌زراوه‌كانیان.
*ئه‌مه‌ش هاوتایه له‌گه‌ڵ بڕگه‌كانی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان و ڕێنمایییه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئایینی.
PM:05:25:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت