چاودێرێکی سیاسی بۆ وێستگەنیوز: عەلی زەیدی پێی وتین گرووپەكەی خەز عەلیش چەك رادەست دەكەن


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

چاودێرێکی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەکات، بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق كە قەیس خەزعەلی سەركردایەتیان دەكات بەمنزیكانە چەك رادەستی حكومەت دەكەن.


نەوال موسەوی، چاودێری سیاسی دوای چاوپێكەوتنی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەرۆك وەزیران لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كۆمەڵێك راگەیاندنكار و شارەزایانی بواری سیاسی پێی راگەیاندین بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەمنزیكانە هەڵوەشاندنەوەی باڵی سەربازی خۆی رادەگەیەنێت، هاوشێوەی سەرایا سەلامی موقتەدا سەدر".

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ‌ شەممە 30ی ئایاری 2026، پێشوازی لە كۆمەڵێك راگەیاندنكار و رۆژنامەنووس و شارەزایانی بواری سیاسی و ئابووری كردووە و نەوال موسەویش یەكێك بووە لەو كەسایەتیانە.

رۆژی 27ی ئایاری 2026، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی لە رەوتەکەی دابڕی، بۆئەوەی بە تەواوی ببنە بەشێک لە دەوڵەت.


AM:08:50:31/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت