ئه‌نجومه‌نی باڵای سیادی بۆ ده‌ستپاكی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سامانی گشتی پێكده‌هێنرێ
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌روه‌ری بۆ ده‌ستپاكی، چاودێری و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سامانی گشتی ده‌ركرد، هاوكات بریاری دا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمێك بۆ وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته حكومییه‌كان پێش كۆتاییهاتنیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی و داواكاری گشتی و دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ تایبه‌تمه‌ند به دۆسیه‌كانی ده‌ستپاكی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد تایبه‌ت به رێكاره‌كانی وردبینیكردن له گرێبه‌سته حكومییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌روه‌ری بۆ ده‌ستپاكی و چاودێری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سامانی گشتی ده‌ركرد، به سه‌رۆكایه‌تی خۆ و و ئه‌ندامێتی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌وه نین و پارێزگاره‌كان سه‌باره‌ت به بابه‌ته گرنگه‌كان، به ئامانجی رێگریكردن له به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت، به مه‌رجێك ده‌ره‌نجامه‌كانی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بنێردرێت بۆ دادگا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هاوكات زه‌یدی فه‌رمانی دا كه لێكۆڵینه‌وه له توانای ئابووریی پڕۆژه‌كان بكرێت و لیژنه‌ی لاوه‌كیی تایبه‌تمه‌ند بۆ وردبینیكردن له گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت پێكبهێنرێ بۆ دڵنیابوون له پابه‌ندبوونیان به یاسا و رێسا كارپێكراوه‌كان.
نوسینگه‌كه‌ی زه‌یدی راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندی كرا له نێوان دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی دارایی، به مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمێك بۆ وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته حكومییه‌كان پێش كۆتاییهێنانیان، بۆ دڵنیابوون له پابه‌ندبوونیان به ته‌رخانكردنی په‌سه‌ندكراو".
PM:08:11:30/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت