بەرەی مقاوەمە لە عێراق چەكدانان رەتدەكاتەوە
وێستگەنیوز-
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە فەرمی رایگەیاند کە تاوەکو
پرۆسەی داگیرکردنی عێراق بەردەوام بێت، بە هیچ شێوەیەک چەکەکانیان دانانێن و رادەستی
حکومەتی ناکەن.
ئەبو مەهدی جەعفەری، وتەبێژی رووپی "سەرایا ئەولیا دەم"
کە وەک نوێنەری بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناسێنراوە، لە راگەیەندراوێکدا جەختی
کردەوە، بابەتی چەکدانان لە ئێستا جێگەی باس نییە، جەعفەری راشیگەیاند "قسە لەسەر
دانانی چەک و رادەستکردنی ناکرێت تا ئەو کاتەی ستەم و داگیرکاری لەسەر عێراق کۆتایی
نەیەت."
وتەبێژی "سەرایا ئەولیا دەم" رەخنەی لەو لایەنانە
گرت کە داوای چەکدانانیان لێ دەکەن و ئاماژەی بەوە کرد کە "لەکاتی جەنگدا بە
پاڵەوان ناوی بەرەی مقاوەمە دەهێنن، بەڵام لەکاتی ئاشتیدا ناوی ئەو کەسانەیان بیر
دەچێتەوە کە عێراقیان لە مەترسییەکان پاراستووە."
ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە لە ناوەندی سیاسیی عێراقدا
مشتومڕێکی گەرم لەسەر پرسی چەکی گرووپە چەکدارەکان و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا
هەیە، لە کاتێکدا "سەرایا سەلام"ی سەر بە رەوتی سەدر ئامادەیی نیشانداوە
بچێتە ژێر چەتری فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەڵام چەند گرووپێکی دیکەی وەک
"نوجەبا" و "سەیدولشەوهەدا" هاوشێوەی "سەرایا ئەولیا دەم"
توندترین هەڵوێستیان بەرامبەر رادەستکردنی چەکەکانیان وەرگرتووە.
PM:01:31:29/05/2026
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت