موقته‌دا یه‌ك ھه‌فته‌ی بۆ تێكه‌ڵكردنی گرووپی سه‌رایا سه‌لام به ھێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت دیاری كرد
وێستگه‌نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانیی شیعه، لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی گرووپی "سه‌رایا سه‌لام" باڵی چه‌كداری ره‌وته‌كه‌ی پێكھێنا و رایگه‌یاند كه ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌دا، گرووپه‌كه تێكه‌ڵ به ھێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكرێت.
نووسینگه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانیی شیعه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه چوار به‌رپرسی باڵای ئه‌و ره‌وته له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه راسپێردراون تا له ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌دا رێكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی سه‌رایا سه‌لام له ره‌وته‌كه ته‌واو بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه ھه‌ر له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه كه ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌دا، گرووپه‌كه تێكه‌ڵ به ھێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكرێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه موقته‌دا سه‌درا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌بێت پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌كه تاوه‌كو رۆژی جه‌ژنی غه‌دیر به ته‌واوی كۆتایی بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ھه‌ماھه‌نگیی ورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی عێراق بكرێت.
دوێنێ 27ی ئایاری 2026 موقته‌دا سه‌در ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپی "سه‌رایا سه‌لام" باڵی چه‌كداری ره‌وته‌كه‌ی و تێكه‌ڵكردنی به ھێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، راگه‌یاند و داواشی كرد كه سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، چه‌كه‌كانیان راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
PM:03:52:28/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت