هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی: هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در، سه‌باره‌ت به دابڕانی سه‌رایا سه‌لام به‌رز ده‌نرخێنین
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانیی شیعه سه‌باره‌ت به دابڕانی سه‌رایا سه‌لام به‌رز ده‌نرخێنن، داواكاریشه هه‌نگاوه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وام بن.
ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه هه‌یه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*هه‌ڵوێستی نیشتمانیی و به‌رپرسانه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانیی شیعه، ، به‌رز ده‌نرخێنین سه‌باره‌ت به دابڕانی سه‌رایا سه‌لام و په‌یوه‌ستبوونی ته‌واوی به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
*به هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانین له‌پێناو پاڵپشتیكردنی شكۆی ده‌وڵه‌ت، و پته‌وكردنی سه‌قامگیری، و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه عێراق له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به بارودۆخێكی نائاسایی، شه‌ڕ، و ئاڵنگاری ئه‌منیی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕیوه كه سروشتێكی تایبه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌دا سه‌پاندبوو.
*ئه‌مڕۆ وڵات به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه، و گه‌شه‌پێدان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری هه‌نگاو ده‌نێت؛ ئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات كه پاڵپشتی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكرێت، و ئاماده‌ییان به‌هێزتر بكرێت و توانایان پێببه‌خشرێت بۆ راپه‌ڕاندنی رۆڵی ته‌واوی خۆیان له پاراستنی ئاسایش و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیاندا.
*داواكاریشین هه‌نگاوه نیشتمانییه به‌رپرسه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاسا، و دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له هه‌ر گرژی و دابه‌شبوونێك، و كاركردن به گیانی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی به‌رده‌وام بن.
*ئه‌مڕۆ پێویستمان به بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز هه‌یه كه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌بێت.
*ده‌وڵه‌تێك كه كار بكات بۆ به‌دیهێنانی سه‌روه‌ریی نیشتمانی، به شێوازێك كه ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق به‌هێز بكات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی نیشتمانیی شیعە، گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی لە رەوتەکەی دابڕی، بۆئەوەی بە تەواوی ببنە بەشێک لە دەوڵەت.
PM:05:49:27/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 56
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت