موقتەدا سەدر: بڕیارماندا بە دەستبەرداربوون لە سەرایا سەلام و لە ئێستاوە پەیوەندی بە ڕەوتی نیشتمانیی شیعە نەماوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2026، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی لە رەوتەکەی دابڕی، بۆئەوەی بە تەواوی ببنە بەشێک لە دەوڵەت.


سەدر لە نووسراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتیی نیشتمانی و بۆ خۆدوورگرتن لە زیانگەیاندن بە وڵات، بڕیارمادا کە سەرایا سەلام بە تەواوی لە رەوتی نیشتمانیی شیعە داببڕێت و بە تەواوی ببەسترێتەوە بە دەوڵەت و بەرپرسی گشتی لە پێکهاتە سەربازییەکان".

سەرایا سەلام گرووپێکی چەکداری سەر بە رەوتی نیشتمانیی شیعەیە، کە بەشێکە لە دەستەی حەشدی شەعبی و زۆربەی هێزەکانی لە سنووری قەزای سامەڕایە کە مەزارگەی هەندێک لە ئیمامەکانی شیعەی لێیە.

موقتەدا سەدر دەشڵێت، "دامەزراوە مەدەنییەکانی سەر بە سەرایا سەلام دەبەسترێنەوە بە دامەزراوەی بونیان مەرسووس کە سەر بە رەوتی نیشتمانییە، نابێت بارەگا، چەک و جلوبەرگ و هیچ نیشانەیەکی دیکەیان هەبێت".

سەدر سوپاسی سەرایا سەلامی کردووە و هیوای خواستووە، سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەى حەشدی شەعبی خۆیان لە فەرمانی حزبی و تائیفی داببڕێنن، بەتایبەت دوای ئەوەی چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت دەکەن.


PM:02:28:27/05/2026




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو