بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە
وێستگەنیوز-
بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی پرۆپاگەندەی ئیسلامی
وڵاتانێک وەک عێراق بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەریی
باڵای پێشووی ئێران خۆیان ناونوس کردوە.
موحسین مەحمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی پرۆپاگەندەی ئیسلامی
پارێزگای تاران، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە کە ئەم دامەزراوەیە لە هەوڵی ڕێکخستنی
ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیدایە و بە بڕوای
ئەو، ئەمە "مەراسیمێکی جیهانی دەبێت کە لە مێژووی جیهانی ئیسلام و ئێراندا تۆمار
دەکرێت."
وتیشی، "ئێستا شاهیدی تۆمارکردنی ناو و ڕاگەیاندنی
ئامادەیی لە وڵاتانی دیکەوە وەک عێراقین بۆ بەشداریکردن لەم مەراسیمەدا. بێگومان سەرکردەکانی
وڵاتانی ئیسلامی و نائیسلامی و ڕێبەرانی بەرەی مقاوەمە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن
لەم بەڕێکردنە مێژووییەدا دەردەبڕن."
ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێکخراو و دامەزراوە جیاوازەکان لە سەرقاڵی
پلانداڕشتندان بۆ سازدانی ئەم مەراسیمەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا "تا ئەم ساتە هیچ
کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەم بابەتە دەستنیشان نەکراوە".
عەلی خامنەیی لە یەکەم کاتژمێرەکانی دەستپێکردنی هێرشەکانی
ئەمریکا و ئیسرائیلدا، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر و لە کاتی بۆردومانێکی چڕی (بەیتی ڕێبەری)
کوژرا.
AM:10:03:26/05/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت