هۆشیار زێباری: یه‌كێتی ئاماده نه‌بێت بیر له حكومه‌تی زۆرینه ده‌كرێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێكدا بۆ رووداو:
*ئه‌مریكا پێی باشه هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت، له چوارچێوه‌ی عێراقێكی به‌هێزدا.
*پاش 18 مانگ له هه‌ڵبژاردن هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم دانه‌مه‌زراوه.
*نه‌رمیمان نواندووه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان شه‌رعییه‌تی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و كارا ببن، به‌ڵام سهرنهكهوتووین.
*ئێستاش پارتی و یه‌كێتی له حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ردا له هه‌ندێك بواری هاوبه‌شدا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه به ته‌واوی بیكه‌ین.
*سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، راسته هه‌ندێك پێشكه‌وتن هه‌بووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ببێته یه‌ك له‌شكر.
*هۆكاری سه‌ره‌كی كه كورد بارودۆخی وه‌كو پێشان نه‌ماوه و به‌هێز نییه، دووبه‌ره‌كی و ناته‌بایی كورده.
*ساڵێك و چه‌ند مانگێك گفتوگۆمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان.
*له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌رفه‌ت ماوه و هه‌میشه ده‌مێنێت، به‌ڵام به‌راستی شتێك نه‌ماوه باسی نه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.
*ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌یه‌ت، ئاماده نه‌بێت، یان داواكاریی زیاد بكات، یان نه‌یه‌وێت یاری بكات، به‌زاراوه‌ی سیاسی نه‌ك وه‌رزشی، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی سرووشتی بیر له به‌دیلی دیكه ده‌كرێته‌وه.
*بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه رێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بگیرێت و حكومه‌تێكی زۆرینه دروست بكرێت، یان بچین بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت.
*بیر له هه‌ندێك بژارده ده‌كرێته‌وه.
* نابێت چاره‌نووسی ئه‌م خه‌ڵكه و ئه‌م هه‌رێمه و ده‌ربڕینی ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵكه به‌فیڕۆ بچێت.
*هه‌موو بیانووه‌كانی ئه‌وانمان بڕی. وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
*بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی رازی بكه‌ین، گوتمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێوه بێت. قبووڵیان نه‌كرد.
PM:11:00:25/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 48
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت