چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا و بڕیاریاندا دوای پشووی جه‌ژن كابینه‌ی حكومه‌ت ته‌واو بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ئاماده‌بوونی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "گرنگ و به‌په‌له"ی له نووسینگه‌ی هادی عامری ئه‌نجامدا بۆ تاووتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و ئاڵنگارییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماده‌بووان سه‌ره‌تا پیرۆزبایی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی و خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق.
هاوكات جه‌ختیان له یه‌كگرتوویی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پابه‌ندبوونی به به‌رده‌وامی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات كرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئاماده‌بووان پێزانینی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی له ماوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیدا ده‌ربڕی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری دا له دوای پشووی جه‌ژن، به پێی ڕێكاره ده‌ستوورییه‌كان و رێككه‌وتنه نیشتمانییه‌كان، به‌رده‌وام بن له ته‌واوكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت".
سه‌باره‌ت به كاروباری ئه‌منی و ناوچه‌یی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك یان هێرشێك كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ یان عه‌ره‌بی بكاته ئامانج، جه‌ختیشی له گرنگی رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمانی و رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
هاوكات چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و رێوشوێنی پێویست بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق بگرنه‌به‌ر.
PM:11:15:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت