ئیمارات داواكارییه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات
وێستگه‌ی ئه‌تۆمی به‌ڕاكه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو داوای له حكومه‌تی عێراق كرد به‌په‌له و بێ مه‌رج ڕێگری له هه‌موو ئه‌و كرده‌وه دوژمنكارانه بكات كه له خاكه‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێرشه درۆنییه‌كه بۆ سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی به‌ڕاكه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندی ئیدانه‌ی "هێرشه تیرۆریستییه خیانه‌تكاره‌كانی" كرد كه دامه‌زراوه گرنگه مه‌ده‌نییه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌یان كرده ئامانج و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێك له فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌ر موه‌لیده‌یه‌كی كاره‌با له ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی به‌ڕاكه له ناوچه‌ی ئه‌لزه‌فرا كه‌وتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێرشه‌كان پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌روه‌ری و ئاسمانی ئیماراتن، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
داواشی له به‌غدا كرد له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌په‌له و به‌رپرسیارانه وه‌ڵامی ئه‌و مه‌ترسیانه بداته‌وه كه له خاكه‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته حكومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌جێ و بێ مه‌رج ڕێگری له هه‌موو ئه‌و كاره دوژمنكارانه بكات كه له خاكه‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، هه‌روه‌ها به‌په‌له و ده‌ستبه‌جێ و به‌رپرسیارانه چاره‌سه‌ری ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بكات".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات رایگه‌یاند كه ئه‌نجامه‌كانی به‌دواداچوون و چاودێری ته‌كنیكی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستدرێژییه دوژمنكارانه‌كه‌ی سه‌ر وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی "به‌ڕاكه" له رێكه‌وتی 17ی ئایاری 2026، ده‌ریانخست كه ئه‌و 3 فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا و به سه‌ركه‌وتوویی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دووانیاندا كرابوو، به‌ڵام سێیه‌میان به‌ر موه‌لیده‌یه‌كی كاره‌با له ده‌ره‌وه‌ی چێوه‌ی ناوخۆیی وێستگه‌كه كه‌وت، له خاكی عێراقه‌وه هاتبوون".
PM:10:05:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت