نووسینگه‌ی مالیكی بۆ وێستگه‌نیوز: تا دوای جه‌ژن بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرین
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
نووسینگه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد كه تاوه‌كو دوای جه‌ژنی قوربان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نابێت.
له پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌رامبه‌ر به كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و دۆخی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته چۆنه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی نوری مالیكی به وێستگه‌نیوزی وت كه "له‌ئێستاوه تاوه‌كو دوای جه‌ژنی قوربان بێده‌نگی ده‌بێت و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نابێت".
پێشتر هیشام ركابی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی یاسا رایگه‌یاندبوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رپێچی كردووه.
PM:08:58:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 48
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت