سزای سێدارە بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپێندرا کە بە باڵۆن مادەی هۆشبەریان بۆ عێراق هێنابوو
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو
بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرکرد کە لە رێگەی باڵۆنەوە هاوردەی ئەو مادەیان بۆ ناو
خاکی عێراق کردبوو.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 20ی ئایار ڕایگەیاند
لە هەر دوو تاوانبار 128 هەزار حەبی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن
دەستی بەسەردا گیراوە. ئەم حەبانە لە ڕێگەی باڵۆنێکی هەواییەوە کە بە تەکنەلۆژیای
جی-پی-ئێس (GPS) تەیار
کرابوو گوازرابوونەوە، بەمەبەستی قاچاخچیکردن و بڵاوکردنەوەیان لە نێوان بەکارهێنەراندا.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەم سزایە پاڵپشت بەم ماددە یاساییانەی
خوارەوە دەرکراوە: ماددەی 27/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە
ئەقڵییەکان (ژمارە 50 ساڵی2017) و
ماددەکانی 47، 48 و 49 لە یاسای سزادانی عێراقی.
AM:10:46:20/05/2026
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت