دووەم بنکەی نهێنی ئیسرائیل لە عێراق ئاشکرا دەکرێت


وێستگەنیوز-

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بنکەیەکی نهێنی دیکەی ئیسرائیل لەناو خاکی عێراقدا ئاشکرادەکات کە بە مەبەستی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران بەکاریهێناوە.

رۆژی یەکشەممە 16ـی ئایاری 2026، رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاماژەی بە رووداوێکی رۆژی 3ـی ئادار کردووە، کاتێک بارهەڵگرێک کە شوانێکی ناوخۆیی لێی دەخوڕی و بەرەو شارۆچکەی "نوخەیب" دەچوو، لە لایەن هێلیکۆپتەرێکەوە راوەدوونراوە و چەندین جار تەقەی لێکراوە تاوەکو لە ناوەڕاستی لمەکەدا راگیراوە و سووتاوە.

بەپێی راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز، ئەم هێرشە دوای ئەوە هاتووە کە "عەواد شەمرەی" تەمەن 29 ساڵ، لە کاتی گەشتەکەیدا بە رێکەوت بەسەر بنکەیەکی سەربازی نهێنی ئیسرائیلدا کەوتووە، خێزانەکەی دەڵێن عەواد پەیوەندی بە فەرماندەیی سەربازی عێراقەوە کردووە بۆ ئەوەی هەواڵ بدات لەسەر ئەو سەرباز، هێلیکۆپتەر و خێوەتانەی لە نزیک ئەو بنکە ئیسرائیلییە بینیویەتی، بەڵام ئەم بینینە بووەتە هۆی لەدەستدانی ژیانی.

نیویۆرک تایمز باسی لەوەش کردووە، پێشتر رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جورناڵ" بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە عێراق ئاشکرا کردبوو، بەڵام بەرپرسانی عێراقی ئێستا بوونی دووەم بنکەی رانەگەیەندراویان لە بیابانەکانی رۆژئاوا پشتڕاستکردووەتەوە.



PM:03:27:17/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو