نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له زه‌یدی ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی، ده‌شڵێت: "خوازیاری پێكهوهكاركردنین بۆ بنیاتنانی عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری".
تۆم باراك باڵیۆزی ئه‌مریكا و نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سوریا و عێراق له پلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسی:
*پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
*گه‌شبینین به‌رامبه‌ر سه‌ركردایه‌تیتان و خوازیاری پێكهوهكاركردنین بۆ دانانی كارنامه‌یه‌كی نوێی بوێرانه كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان: بنیاتنانی عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، ئاوه‌دان و سه‌قامگیر كه به ئاشتی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی بژی و ده‌رفه‌ت و بوژانهوهبۆ هه‌موو هاووڵاتیانی دابین بكات به هاوبه‌شییه‌كی سوودبه‌خشی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
*سه‌رۆك تره‌مپ و مارك رۆبیۆ و ئه‌مریكا ئاماده‌ن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه و حكومه‌ته‌كه‌تان كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان له خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی عێراق و نه‌هێشتنی تیرۆر، كه هه‌میشه به‌ربه‌ستێكه له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی گه‌ل.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 270 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ كارنامه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ند كرد و متمانه‌ی به 14 وه‌زیر به‌خشی.
PM:09:33:14/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت