ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، پەرلەمانی عێراق بۆ
دەنگدان بە كابینەكەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کۆدەبێتەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کاتژمێر 4:00ی ئێوارە پەرلەمان
دەنگی متمانە بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەدن و بەشێک لە وەزارەتەکان و پۆستەکان
دوای پشووی پەرلەمان دەنگی متمانەیان پێدەدرێت.
بە پێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، دابەشکارییەکان بە شێوەیەک کراون کە پارتی دیموكراتی
كوردستان جێگرێكی سه‌رۆك وه‌زیران و دوو وه‌زیر وه‌رده‌گرێت و كاندیده‌كانی بریتین
له فارس بریفكانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن بۆ پۆستی وه‌زیری
ده‌ره‌وه و رێباز حه‌ملان بۆ پۆستی وه‌زیری
ئاوه‌دانكردنه‌وه.
هاوكات یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌ك وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت
كه وه‌زاره‌تی داده و خالید شوانی بۆ كاندید كردووه.
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ-ش كه له‌ماوه‌كانی دواییدا له‌گه‌ڵ
یه‌كێتی هاوپه‌یمانی كردووه، وه‌زاره‌تی ژینگه وه‌رده‌گرێت و سروه عه‌بدولواحیدی
بۆ كاندید كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
شیعه‌كان كه لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی نوێی عێراقه ره‌تیكرده‌وه هیج وه‌زاره‌تێك
بدات به لایه‌نه‌كانی ره‌وتی هه‌ڵوێست، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری
كه پێكه‌وه خاوه‌نی 10 كورسی په‌رله‌مانین.
هاوکات پشکی نووری
مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا دەبێت.
بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، سێ وەزارەت دانراون کە بریتین لە وەزارەتەکانی
نەوت، کارەبا و کشتوکاڵ.
لەلایەکی دیکەوە عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی
دەوڵەت، پشکی لە وەزارەتەکانی دارایی و وەرزش و لاوان دەبێت. هەروەها پشکی محەمەد
حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و پیشەسازی دەبێت.
بە پێی دابەشکارییەکان پشکی سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی
حەسم، وەزارەتی بەرگری دەبێت. هاوکات قەیس خەزعەلی، سەرۆکی بزووتنەوەی سادیقوون، پۆستی
جێگری سەرۆکوەزیران وەردەگرێت و پشکی موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم،
هەردوو وەزارەتی پلاندانان و رۆشنبیری دەبێت.
لە رۆژی 27ـی نیسانی 2026، سەرۆککۆماری عێراق بە فەرمی عەلی
زەیدی بۆ پێکهێنانی حکوومەت راسپارد.
AM:08:15:14/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت