ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی: خۆپارێزیمان هه‌یه سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی زه‌یدی
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق رایگه‌یاند كه خۆپارێزییان هه‌یه سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی عه‌لی زه‌یدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌شڵێت: "هیچ كێشه‌یه‌ك نییه دوو لایه‌ن له یه‌ك وه‌زاره‌تدا هاوبه‌ش بن".
عه‌لی ئه‌لدیفاعی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند كه:
*هومام حه‌مودی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی خۆپارێزی هه‌بوو سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی كاندیدكردنی عه‌لی ئه‌لزه‌یدی، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به خێرایی ده‌ستبه‌كاربوونی.
*ئێمه پشتگیری خۆمان بۆ ناوبراو راگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ته‌نها نۆ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
*ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌لزه‌یدی به‌بێ فشار به‌ده‌ست بهێنرێت، ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه پشتیوانی لێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنین.
*هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ته‌سمیم هه‌یه، و هێشتا پشكه‌كانمان له وه‌زارته‌كان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه كه دوو لایه‌ن له یه‌ك وه‌زاره‌تدا هاوبه‌ش بن.
*له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا ده‌نگدان له‌سه‌ر زیاتر له نیوه‌ی كابینه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:11:08:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت