سه‌رۆك كۆمار: باشتركردنی بواری په‌روه‌رده‌یی له گرنگیدان به مامۆستایانه‌وه ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی له پێویستی پاڵپشتیكردن و هاریكاریكردنی مامۆستایان كرده‌وه و وتیشی: "باشتركردنی بواری په‌روه‌رده‌یی له گرنگیدان به مامۆستایان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له عوده‌ی حاته‌م عیساوی نه‌قیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق و وه‌فدی یاوه‌ری، كه پیرۆزبایی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له ئه‌ركه‌كانی، سه‌رۆك كۆماریش سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌ربڕی.
له میانی دیداره‌كه‌دا كه له كۆشكی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، نزار ئامێدی جه‌ختی له‌و ڕۆڵه گرنگه كرد كه مامۆستایان له بنیاتنانی كۆمه‌ڵ و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی داهاتوو و داڕشتنی داهاتووی وڵات‌دا ده‌یگێڕن.
جه‌ختیشیكرده‌وه له پێویستی پاڵپشتیكردن و هاریكاریكردنیان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ده‌توانن ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی خۆیان به‌جێبهێنن.
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاند كه "باشتركردنی بواری په‌روه‌رده‌یی له گرنگیدان به مامۆستایان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تییان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌دا".
PM:04:51:11/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت