پەرلەمانتارێکی پارتی لە عێراق بۆ وێستگەنیوز: هیوامان بە عەلی زەیدی هەیە و شایستەكانی كورد لە كابینەكەی روون و ئاشکران
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، شایستەكانی كورد لە كابینەكەی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو روون و ئاشكران.
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئایاری 2026، نازك ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوای ئەوەی كارنامەی حكومەتەكەی زەیدیمان خوێندەوە هیوایەكی زۆرمان بە زەیدی هەیە".
وتيشى، "چاوەڕوانین زەیدی مافی هەموو پێکهاتەکان بدات هەر وەك لە سەردانەكەی بۆ هەولێر رایگەیاند پابەند دەبێت بە بنەمای عێراقێكی یەكگرتوو کە هەموو پێكهاتەكانی مافی دەستووری خۆیان وەرگرن".
سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەكەی حكومەتی عەلی زەیدی پەرلەمانتارەكەی پارتی بە وێستگەنیوزی وت، "شایستەكانی كورد روون و ئاشكران و ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێكتێگەیشتەكانی هێزە سیاسییەكانی دیكە دەكەین لە شیعە و سوننە بۆ ئەو وەزارەتانەی وەریدەگرن".
رۆژی پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و بڕیارە لەم هەفتەیە ئەنجومەنەکە کۆبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر کارنامەی کابینەکەی عەلی زەیدی.
PM:08:46:09/05/2026
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت