ئه‌مریكا فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق تا خۆی له میلیشیاكان بێبه‌ری بكات
وێستگه‌نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فشار ده‌خاته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق تا خۆی له گروپه چه‌كداره دڵسۆزه‌كانی ئێران "میلیشیاكان" بێبه‌ری بكات.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر عه‌لی مه‌عره‌ج ئه‌لبه‌هدلی بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عێراق راگه‌یاند به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پێگه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ پشتیوانی له ڕژێمی ئێران به‌كارهێناوه. تۆمی بیغۆت، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه وتی: "نه‌وتی ئێران تێكه‌ڵ به نه‌وتی عێراق كراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران فرۆشراوه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مریكا هانی حكومه‌تی عێراق ده‌دات بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سه‌ر به تاران.
ئه‌و به‌رپرسه ڕۆژی هه‌ینی به تۆڕی "NBC"ی وت كه "پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ڕوون ده‌ربكات و پشتڕاستی بكاته‌وه كه میلیشیاكان به‌شێك نین لێی".
زیاتر له 600 هێرش
هاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئێرانه‌وه له 28ی شوباته‌وه زیاتر له 600 هێرش له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق ئه‌نجام دراون، له‌وانه هێرش كردنه‌سه‌ر ناوه‌ندی پشتیوانی دیپلۆماسی له به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و چه‌ندین شوێنی تر.
له‌م دواییانه‌شدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داوای له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی كرد عێراق به‌جێبهێڵن و هۆشداریدا له‌وه‌ی "میلیشیاكان به‌رده‌وامن له پیلاندانان بۆ هێرشی زیاده بۆسه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و ئامانجه‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌مریكا له سه‌رتاسه‌ری عێراق".
له هه‌فته‌كانی رابردوودا، ئه‌مریكا بڕیاریدا پاداشتی دارایی زۆر پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سه‌رۆكی گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی دڵسۆز بۆ تاران ده‌ده‌ن هه‌ر له كه‌تائیب حزبوڵاوه تا عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، تا ده‌گاته "كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا".
له نێوه‌ندی چاودێری وردی ئه‌مریكا بۆ دۆخی عێراق و به‌تایبه‌تی جموجۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران. عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ تا حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنێت
له عێراقدا كه ساڵانێكه هه‌وڵده‌دات جۆرێك له هاوسه‌نگی له نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن له لایه‌ك و تاران له لایه‌كی دیكه بپارێزێت، چه‌ندین میلیشیا و گرووپی چه‌كداری شیعه هه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، كه به‌شێكن له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه له دوای كه‌وتنی موسڵ له ساڵی 2014 و كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه دروستبوون.
AM:10:38:08/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت